ئۆفەرێکی نوێ لە یونایتد میکس میدیاوە

کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا بۆ پەخشی تەلەفزیۆنی و خزمەتگوزاری راگەیاندن و بەرھەم ھێنانی ھونەری سنووردار موژدەی دابەزاندنی نرخی رسیڤەرەکان و بەکارخستنی سیستەمێکی نوێ بە ھاوڵاتیان دەدات.

سەرجەم ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە بەرواری 15/4/2018 بەدواوە یونایتد میکس میدیا رسیڤەری جۆری (HDT-E1000)دەخاتە بازارەکانەوە کە نرخ و سیستەمی کارکردنیان جیاواز دەبێت، بەم شێوازەی خوراەوە:

مۆدێلی رسیڤەر: (HDT-E1000).
نرخی رسیڤەر: تەنھا (٣٩,٠٠٠) سی و نۆ ھەزار دیناری عیراقی.
رسیڤەری (HDT-E1000) لە چەند پاکێجێکی بەشداریکردن پێک دێت کە بریتییە لە کارتی باڵانس بۆ کاراکردنی رسیڤەرەکە بەم شێوازەی خوارەوە:
١- پاکێجی کاراکردنی رسیڤەر بۆ ماوەی ٣ مانگ: تەنھا ١٥,٠٠٠ دینار.
٢- پاکێجی کاراکردنی رسیڤەر بۆ ماوەی ٦ مانگ: تەنھا ٢٤,٠٠٠ دینار.
٣- پاکێجی کاراکردنی رسیڤەر بۆ ماوەی یەک ساڵ: تەنھا ٣٦,٠٠٠ دینار.
٤- سەرجەم رسیڤەرەکان کارتێکی دیارییان لەگەڵدایە کە بۆ ماوەی یەک مانگ رسیڤەرەکە بێبەرامبەر کارا دەکات.

چۆنێتی کاراکردنی پاکێجەکان (داخلکردنی کارتی باڵانس):
١- لە ڕێگەی کورتەنامەی مۆبایل. (وێنەی ھاوپێچ زانیاری زیاتری تێدایە).
٢- لە ڕێگەی ئەپلیکەیشتنی (UNITED MIXMEDIA): بۆ کارئاسانی بەشداربووان، یونایتد میکس میدیا وەکوو یەکەم کۆمپانیای پەخش لە ھەرێمی کوردستان، ئەپلیکەیشنێکی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بە ناوی (UMM) یان (UNITED MIXMEDIA) لەسەر ھەردوو سیستەمی (Android) و (iOS) دروست کردووە کە لە ڕێگەی ئەو ئەپلیکەیشنە کارتەکان داخل دەکرێن و رسیڤەرەکان کارا دەکرێن.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی چۆنێتی بەشداربوون و کاراکردنی رسیڤەرەکان، تکایە پەیوەندی بە سەنتەری راژەی بەشداربووانمان بکەن بەم ژمارانە
٠٧٧٢٣٣٤٣٢٣٥
٠٧٧٢٣٣٤٣٢٣٦
٠٧٧٢٣٣٤٣٢٣٧
٠٧٧٢٣٣٤٣٢٣٨
یاخود سەردانی ماڵپەری فەرمی کۆمپانیا و پێگەی سەرەکی کۆمپانیا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام بکەن بەم ناونیشانانە:
www.mixmedia.tv
Facebook: unitedmixmedia
Instagram: mixmedia.official
تێبینی: ئەم سیستەمە نوێیە لە ئێستادا تەنھا ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە سیستەمی پەخشی یونایتد میکس میدیا تێیدا بە شێوەی (کۆد) بەردەستە.
ھەروەھا ئەم نرخ و سیستەمە نوێیە ھیچ یەک لەو رسیڤەرانە ناگرێتەوە کە لە پێش بەرواری ١٥/٤/٢٠١٨ بە بەشداربووان فرۆشراون. واتا ئەو بەشداربووانەی لە ماوەی پێش ئەو بەروارەی سەرەوە رسیڤەری یونایتد میکس میدیایان کڕیوە رسیڤەرەکانیان ھیچ گۆرانکارییەکی بەسەردا نایەت و وەکوو جاران کار دەکەن.

15/4/2018