نوێ کردنەوەی سۆفتوێری ڕسیڤه‌ره‌كان

United MixMedia Receiver

نوێترین وه‌شان بۆ ڕسیڤه‌ری HDT-E1000

وه‌شانی 0x00000bbf بۆ HDT-E1000 لە بەرواری ١٦ی ٨ی ٢٠١٨ بەردەست بووە. ئەو به‌سته‌ره‌ی خوارەوە بەکاربهێنە بۆ دەست کەوتنی 0x00000bbf کە نوێترن وه‌شانی سیستمەکەیە.

هەمیشە ڕسیڤه‌ره‌كه‌ت نوێ بکەرەوە بۆ نوێترین وه‌شانی سۆفتوێر. بە نوێ کردنەوەی وه‌شانی ڕسیڤه‌ره‌كه‌ت، دەتوانیت چێژ لە تایبه‌تمه‌ندییه‌ زیاد کراوەکان وەر بگریت، شێوازی بەکارهێنان باشتر بکەیت، هەروەها ئاسایشی ئامێرەکەشت بەرز بکەیتەوە بۆ زیاتر پارێزراوبوون.

داگرتنی وه‌شان

هەنگاوەکانی نوێکردنەوە

  • نوێترین وه‌شان دابگره‌ له‌و به‌سته‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌ پاشان بیگازه‌ره‌وه‌ بۆ ناو فلاش میمۆریه‌ك ل جۆری FAT32.
    ئەگەر نازانیت چۆن فلاش میمۆری فۆرمات بکەیت بۆ FAT32، ئەم به‌سته‌ره‌ دابگرە بۆ فێربوونی شێوازی فۆرمات کردنی فلاش میمۆریەکەت بۆ فۆرماتی پێویست FAT32.
    تکایە لە کاتی گواستنەوەی فایلی وه‌شانه‌كه‌ بۆ ناو فلاش میمۆری، فایلەکە مەگوازەره‌وە بۆ ناو هیچ فۆڵدەرێک.
  • فلاش میمۆریه‌كه‌ت په‌یوه‌ست بكه‌ به‌ ڕسیڤه‌ره‌كه‌ت.
  • دوگمەی MENU دابگرە.
  • دواتر لیستی INFORMATION هەڵبژێرە.
  • برۆ سەر Software Upgrade.
  • دوگمەی OK دابگرە.
    تێبینی: کە ئۆکەی دادەگریت ڕسیڤەرەکتە به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی دەکوژێتەوە و دادەگیرسێتەوە.
  • کاتێک ئامێرەکە دەکەوێتەوە کار، نوێکردنەوەی ئامێرەکە کۆتای پێهاتووە.
    لە کاتی نوێکردنەوە وه‌شان بە هیچ شێوەیەک ئامێرەکە نابێت بکوژێتەوە یاخود کارەبای لەسەر ببرێت، چونکە دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕسیڤەرەکە.
  • تەماشای ڤیدیۆکە بکە بۆ بینینی فێرکاری نوێکردنەوە.
United MixMedia Receiver

HDT-M1000 نوێترین وه‌شان بۆ ڕسیڤه‌ری

وه‌شانی 3.27 له‌ ١٢ی ١٢ی ٢٠١٧ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م وه‌شانه‌ به‌كاربهێنه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ڕسیڤه‌ره‌كه‌ت.

هەمیشە ڕسیڤه‌ره‌كه‌ت نوێ بکەرەوە بۆ نوێترین وه‌شانی سۆفتوێر. بە نوێ کردنەوەی وه‌شانی ڕسیڤه‌ره‌كه‌ت، دەتوانیت چێژ لە تایبه‌تمه‌ندییه‌ زیاد کراوەکان وەر بگریت، شێوازی بەکارهێنان باشتر بکەیت، هەروەها ئاسایشی ئامێرەکەشت بەرز بکەیتەوە بۆ زیاتر پارێزراوبوون.

داگرتنی وه‌شان

هەنگاوەکانی نوێکردنەوە

  • پێش نوێکردنەوە، دەبێت دڵنیا بیت لەوەی وه‌شانی سۆفتوێری ڕسیڤەرەکەت لە 3.27 نزمتربێت، بۆ زانینی ئەمەش دوگمەی MENU دابگرە لەسەر کۆنتڕۆلەکەت پاشان INFORMATION هەڵبژێرە.
  • نوێترین وه‌شان دابگره‌ له‌و به‌سته‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌ پاشان بیگازه‌ره‌وه‌ بۆ ناو فلاش میمۆریه‌ك ل جۆری FAT32.
    ئەگەر نازانیت چۆن فلاش میمۆری فۆرمات بکەیت بۆ FAT32، ئەم به‌سته‌ره‌ دابگرە بۆ فێربوونی شێوازی فۆرمات کردنی فلاش میمۆریەکەت بۆ فۆرماتی پێویست FAT32.
    تکایە لە کاتی گواستنەوەی فایلی وه‌شانه‌كه‌ بۆ ناو فلاش میمۆری، فایلەکە مەگوازەره‌وە بۆ ناو هیچ فۆڵدەرێک.
  • فلاش میمۆریه‌كه‌ت په‌یوه‌ست بكه‌ به‌ ڕسیڤه‌ره‌كه‌ت.
  • دوگمەی MENU دابگرە.
  • دواتر لیستی INFORMATION هەڵبژێرە.
  • برۆ سەر Software Upgrade.
  • HDT-1000_3.27.upd ‌هەڵبژێرە، پاشان OK دابگرە دواتر YES ‌هەڵبژێرە لەسەر کۆنتڕۆڵەکەت.
  • تێبینی: کە ئۆکەی دادەگریت ڕسیڤەرەکتە به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی دەکوژێتەوە و دادەگیرسێتەوە.
    لە کاتی نوێکردنەوە وه‌شان بە هیچ شێوەیەک ئامێرەکە نابێت بکوژێتەوە یاخود کارەبای لەسەر ببرێت، چونکە دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕسیڤەرەکە.
  • تەماشای ڤیدیۆکە بکە بۆ بینینی فێرکاری نوێکردنەوە.