سه‌رجه‌م به‌شداربووانمان له شاری كه‌ركوكی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی له شاره‌كه‌دا راگرتووه.
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ته‌زووی كاره‌با و پچرانی به‌رده‌وامی هێلی ئینته‌رنێت به تایبه‌تی، كۆسپی گه‌وره له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانمان دروست بوون و ئه‌م كۆسپانه ده‌بنه هۆكاری دابه‌زینی به‌رچاوی كوالیتی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان و گه‌یاندنیان به به‌شداربووانمان.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه، له كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می 2018 كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی له شاری كه‌ركوك راگرت.
سه‌رجه‌م به‌شداربووانمان له شاری كه‌ركوك كه رسیڤه‌ری یونایتد میكس میدیایان كڕیبوو په‌یوه‌ندییان پێوه‌كراوه بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی رسیڤهرهكان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و نرخه‌ی رسیڤهرهكانیان پێ كڕیبوو.
له ئێستادا له (90%)ی به‌شداربووان قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه و پاره‌ی كڕینی رسیڤهرهكانیان وه‌رگرتۆته‌وه. تكامان وایه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی تا ئێستا له ئۆفیسی له كه‌ركوك كۆمپانیا ئاماده نه‌بوون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌ره‌بووه‌كانیان، تا به‌رواری 22/2/2018 ئاماده بن بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان.
ئه‌و به‌شداربووانه‌ی قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه ته‌نیا رسیڤهرهكانیان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه به سه‌رجه‌م به‌شه‌كانییه‌وه، ئه‌و ئه‌نتێن و كێبلهی له‌گه‌لأ رسیڤهرهكان فرۆشرابوون كرانه دیاری بۆ به‌شداربووان و پێویست به گه‌راندنه‌وه‌یان ناكات.
هه‌روه‌ها هه‌ر به‌شداربوویه‌ك بیه‌وێت رسیڤهرهكهی له ناوچه‌یه‌كی تر له هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنێت ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ری راژه‌ی به‌شداربووانمانه‌وه بكات بۆ وه‌رگرتنی زانیاری.
كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا ئه‌گه‌ر چی دڵگرانه به راگرتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی له شاری كه‌ركوك، به‌ڵام شانازی به پێشوازی و متمانه‌ی به‌شداربووانی ده‌كات به كاره‌كانمان و سه‌رجه‌م به‌شداربووانمان له هه‌موو شوێنێك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه له ئاست ئه‌و متمانه‌یه ده‌بین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین هیچ بهشداربوویهكمان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت له ئه‌نجامی كاره‌كانمان. قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌شداربووانمان له شاری كه‌ركوك باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و راستیه.
یونایتد میكس میدیا
15/2/2018