یونایتد میکس میدیا بە تەنها لە بواری بنیادنان وکڕین یان تازەکردنەوەی ئامێرهكانی لهو (25) وێستگهیهی كه ههیهتی سەرمایە ناخاتەگەر، بەڵکو سەرمایەیەکی زۆری لەو پاکێجانەدا خستۆته گهڕ کە دهكهونه بهردهستی بهكاربهران، له پێناو دوور خستنهوهی ئاڵۆزی کاریگەرییهكانی ئەو ڕسیڤەرانەی کە کوالێتیان نزمه و لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن. یونایتد میکس میدیا پاکێجی ڕسیڤەری بێهاوتای خۆی ناساند بۆچارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. پاکێجەکە پێکهاتووە لە ئاڕێڵی کواڵیتی بەرز و(٢٠م) کێبڵ و ڕسیڤەر لەگەڵ تێچووی بەردەستخستنی خزمەتگوزاری. لەگەڵ ئەوەشدا ئەنترگرێتێکی تايبەتى تێدایە بۆ پاراستنی له ههر جۆره كۆپیكردن و هاككردنێك لە بەرزترین ئەندازەدا، ئەم پاکێجە بێهاوتایە گەرەنتی (1) ساڵی لەگەڵدایە، سەرەڕای خزمەتگوزاری بەرایی (FTA) كه لەگەڵ تەمەنی ڕسیڤەرەکە بێ بەرامبەر ئەمێنێتەوە.