پێشەکی
كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا، گەورەترین سەکۆی پەخشی میدیایی یاساییە لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە، كە بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە كارپێكراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكات و فراوانترین تۆری دیجیتاڵی تهلهفزیۆنی زهمینی له سهرتاسهری ههرێمی كوردستان دامهزراندووه.
هەروەها یونایتد میكس میدیا گەورەترین كۆمپانیای خزمەتگوزاری پەخشی تەلەفزیۆنییە لە عێراقدا، کە لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان خزمەتەکانی پێشکەش دەکات و بە ئامانجی فراوان كردنی خزمەتگوزارییەكانی كاردەكات لە سەرتاسەری عێراقدا .
ئێمە یەکەمین كۆمپانیای وەبەرهێنەرین بۆ بنیادنانی ژێرخانی خزمەتگوزاری پەخشی تەلەفزیۆنی لە ووڵاتدا. هەروەها یونایتد میکس میدیا یەکەمین كۆمپانیایە کە وەبەرهێنان لە ڕێكخستنی پەخشی كەناڵە ناوخۆییە كوردییەكان و بیانییەكاندا بکات وە بە شێوەیەكی یەكگرتوو لەسەر سیستەمی DVB-T/T2 كۆیان دهكاتهوه.
لەئێستادا یونایتد میکس میدیا سیستەمەکەی دەگۆڕێت بۆ (DVBT2) کۆد بە شێوەیەک کە یەک سیستەمی پەخش گشت ناوەڕۆکەکان پەخش دەکات کە لە تۆری هەرێمی کوردستاندا هەیە. گشت ئەمانە لەڕێگەی ئەو (25) وێستگەیەی یونایتد میکس میدیاوە ئەنجام دەدرێت کە لە هەرێمی کوردستآندا دامەزرێندراوە لە زاخۆوە بۆ قەزای کەلار.
مێژووی کۆمپانیا
سەرەتا بە شیوەیەکی فهرمی چەمکی DVBT لە ساڵی ٢٠٠٩ دا بەخەڵکی هەرێم و لایەنە پهیوهندیدارهكان ناسێندرا. بەهۆی کەمی سەرمایە و قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستاندا گەشەسەندنی کۆمپانیا تاکو ناوەڕاستی ٢٠١٥ لهسهر خۆبوو، بهڵام لهو كاتهدا کۆمپانیا هاوبەشێکی نوێی ڕاگەیاند بەمەبەستی بەردەوام بوون لە گەشەسەندن کە ئەمەش بووە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی یونایتد میکس میدیادا و ڕێگهی خۆشكرد بۆ زیاتر بەرفراوان کردنی سیستەمەکە بۆ گشت ناوچەکانی هەرێمی کوردستان. یونایتد میکس میدیا بەشێوەیەکی سەرکەوتوو گەیشتۆتە زیاتر لە %٧٠ی ناوچەکانی هەرێم، هەروەها پەرەی بە پلانی گەشەسەندنی داوە لە پارێزگای کەرکوک.
له سەرەتای دەستبەکاربوونی پهخشی یونایتد میکس میدیا بە شێوازی FTA بوو واتە (پەخشی بێ بەرامبەر) کە لە ساڵی ٢٠١٢ تا ئەمڕۆ بەم شێوەیە کاری کردووە. یونایتد میکس میدیا سیستەمی DVBT2 لە زاخۆ و ناوهندی پارێزگای دهۆك و پارێزگای هەولێر(جگە لە سهنتهری شار) و پارێزگای سلێمانی (جگە لە سهنتهری شار) و پارێزگای کەرکوک و قەزای کەلار و قهزای چهمچهماڵ بهكار ختسووه.