پرسیارە دووبارەكان

سەرەتای کارکردنی یونایتد میکس میدیا لە هەولێر سیستەمی پەخش بە شێوازی (DVBT)بوو لە ساڵی 2012، بەڵام لەئێستادا بە سوود وەرگرتن لە تازەترین تەکنەلۆجیای سەردەم ده‌ستی كردووه‌ به‌ جێگیركردنی سیسته‌می(DVB-T2) – كۆد بۆ دەستەبەرکردنی ژمارەیەکی زیاتری کەناڵ بۆ هاوڵاتیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پانتاییه‌كی زیاتر له‌ سیسته‌مه‌كه‌دا، بەم جۆرەش له‌ ڕووی كوالێته‌وه‌ باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات.

لەسیستەمی (DVBT) دا دەتوانین لە یەک فریکوێنسیدا تەنها (6) کەناڵی HD پەخش بکەین بەڵام لە (DVB-T2) دا دەتوانین لەسەر هەر فریکوێنسیەک دووهێندە زیاترکەناڵی HD پەخش بکەین. سیستەمی (DVB-T2) پێشکەوتوو ترین و باشترین تەکنەلۆجیایە کە ڕێگەمان پێدەدات زۆرترین کەناڵ پەخش بکەین.

له‌ پەخشی زه‌مینی سیسته‌می (DVB-T) یان(DVB-T2) فریكوێنسی (له‌ره‌له‌ر)ی جۆری (UHF) بەکاردەهێنرێت بۆ پەخش کردن. باندی فریكوێنسی جۆریUHF کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنی بە پێدانی مۆڵەت لەلایەن ‌حکومەتەوە دابەشکراوە بۆ سه‌ر چەند فریکوێنسییەک تاکوو تێکەڵاوی یان بەیەکداچوون دروست نەبێت. لەبەر کەمی ژمارەی فریکوێنسی بەردەست گۆرینی سیستەم لە DVB-T بۆ DVB-T2 کلیلی چارەسەری ئەم کێشەیەیە وە تاکە رێگەیە بۆ پەخشکردنی زۆرترین کەناڵ لەسەر فریکوێنسیە دیاریکراوەکان.

تەلەفزیۆنی سەتەلایت بەناردنی ڤیدیۆ بۆ کارپێکەرێک (UP-Link) کاردەکەن پاشان ئەم کارپێکەرە ژمارەیەکی زۆر کەناڵ ڕێکدەخات و پێکەوەیان دەنێت بە فریکوێنسییەکی دیاریکراو ده‌یاننێرێتەوە بۆ زەوی. هەرسەتەلایتێک ناوچەیەکی دیاریکراو دەگرێتەوە، کە زۆرجار ڕووبەری زۆر گەورەیە و پێویستی بە کەناڵی زۆرهەیە بۆ پێشكه‌شكردنی زۆرترین ناوه‌ڕۆك به‌ چه‌ند كلتوور و نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز. ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆکاری دروستبوونی کێشەی کلتووری بەهۆی جیاوازی بەها ئایینی و کلتورییەکانەوە کە هاوبەش نەبن لەنێوان وڵاتەکاندا، بەم جۆرە هەندێک جار بابەتێک پەخش دەکەن کە ناوەڕۆکەکەی گونجاونەبێت بۆ منداڵان له‌ كلتوورێكی دیاریكراودا. بەڵام لە پەخشی زه‌مینی (ناوخۆیی) ئەو ناوه‌رۆك و بابەتانەی کە کەناڵەکان پەخشی دەکەن دەبێت ره‌زامه‌ندی ده‌زگا حكومییه‌كانی به‌ده‌ست هێنابێت و دژ نه‌بێت له‌گه‌ڵ یاساو کەلتووری ئەوشوێنە. پەخشی زه‌مینی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، لەبەرئەوەی کە پەخش و کۆنتڕۆڵکردنی سه‌رجه‌م ناوه‌ڕۆكه‌كان ناوخۆییە و هیچ دەستێکی دەرەکی ناتوانێت ئەم جۆرە کەناڵانە دابخات.

مشەفەرکردن بنه‌مایه‌كی گرنگی پێشکەشکردنی باشترین ناوه‌ڕۆكه‌ نێودەڵەتییه‌كانه‌ کە لە کوردستاندا بەردەست نین، بە موشەفەرکردن دەتوانرێت بەشێوەیەکی یاسایی ئەو بەرنامە نێودەوڵەتییانە کە پەخش دەکرێن له‌سه‌ر تۆرێكی نیشتیمانیدا په‌خش بكرێنه‌وه‌. یونایتد میکس میدیا ئێستا تاوه‌ر و ئامێر و سێرڤەری نوێ زیاد دەکات بۆدڵنیا بوون لە بەردەستیی و کوالێتی خزمەتگوزارییه‌كانی له‌ ڕێگه‌ی موشه‌فه‌ر كردنی په‌خشه‌كه‌یه‌وه‌. یونایتد میکس میدیا دڵنیایی دەدات بە بەشداربووانی له‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كات له‌ ئاستێكی جیهانی به‌رز دابێت. ئەم خزمەتگوزارییە بە پشت بەستن بە تەکنەلۆجیای سەردەم پێشکەش دەکرێت.

بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ لە ڕاوبۆچوونی هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی، یونایتد میكس میدیا سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌ی دامه‌زراندووه‌ بۆ ڕاژه‌ی به‌شداربووان كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان تیێدا (24) كاتژمێر له‌ رۆژێكدا به‌رده‌ستن. جگه ‌له‌وه‌ش سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندی و به‌دواداچوون به‌ هه‌مان شێوه‌ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ به‌شداربووەكان ده‌كات و له‌ كێشه‌ و گرفته‌ ته‌كنیكییه‌كان هاوكاریان پێشكه‌ش ده‌كات.

یونایتد میکس میدیا بە تەنها لە بواری بنیادنان وکڕین یان تازەکردنەوەی ئامێره‌كانی له‌و (25) وێستگه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی سەرمایە ناخاتەگەر، بەڵکو سەرمایەیەکی زۆری لەو پاکێجانەدا خستۆته‌ گه‌ڕ کە ده‌كه‌ونه‌ به‌رده‌ستی به‌كاربه‌ران، له‌ پێناو دوور خستنه‌وه‌ی‌ ئاڵۆزی کاریگەرییه‌كانی ئەو ڕسیڤەرانەی کە کوالێتیان نزمه‌ و لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن. یونایتد میکس میدیا پاکێجی ڕسیڤەری بێهاوتای خۆی ناساند بۆچارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. پاکێجەکە پێکهاتووە لە ئاڕێڵی کواڵیتی بەرز و(٢٠م) کێبڵ و ڕسیڤەر لەگەڵ تێچووی بەردەستخستنی خزمەتگوزاری. لەگەڵ ئەوەشدا ئەنترگرێتێکی تايبەتى تێدایە بۆ پاراستنی له‌ هه‌ر جۆره‌ كۆپیكردن و هاككردنێك لە بەرزترین ئەندازەدا، ئەم پاکێجە بێهاوتایە گەرەنتی (1) ساڵی لەگەڵدایە، سەرەڕای خزمەتگوزاری بەرایی (FTA) كه‌ لەگەڵ تەمەنی ڕسیڤەرەکە بێ بەرامبەر ئەمێنێتەوە.

یەکێک لە هۆکارەکان بۆ جیاوازی ژمارەی کەناڵەکان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر ئەوەیە کە ئەو کەناڵانە خۆیان مۆڵه‌تی یاسایی پەخشیان نییە لەو ناوچانەدا. هەروەها ئێمە له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا هه‌مان ژماره‌ی فریكوێنسیمان له‌به‌رده‌ستدا نیه‌ بۆ به‌كارهێنانیان، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ لە کەناڵەکان بە شێوەیەکی نایاسایی فریکوێنسییەکانی ئێمە بەکاردەهێنن، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٧ دا له‌گه‌ڵ به‌كارخستنی سیستەمی نوێ ئەم کێشەیە چارەسەرده‌بێت.

پلانەکانی داهاتووی یونایتد میکس میدیا سەرەتا بە نوێکردنەوەی سیستەمە کۆنەکە دەست پێدەکات ئەویش بە گۆڕینی سیستەمەکە بۆ DVB-T2 لە سه‌رتاسه‌ری هەرێمی کوردستاندا، ئەمەش تاكه‌ ڕێگەیە کە باشترین خزمەتگوزاری تێدا پێشکەش بکەین. هه‌روه‌ها زیادكردنی ژمارەی کەناڵەکان هەوڵی سەرەکی یونایتد میکس میدیایە بۆداهاتوو، تا لەکۆتایدا بتوانین بە لایەنی کەمەوە بیگەیەنینە ١٠٠کەناڵ بە کواڵیتی ستانداردی جیهانی(لەڕووی تەکنەلۆجیا و خزمەتگوزارییەوە). ئەم پلانە لە ئێستادا لە جێبەجێکردندایە وە ئامانجمان ئەوەیە له‌ كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ بەرفراوانتری بکەین.