یونایتد میكس میدیا كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ته و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌كۆی په‌خشی میدیاییه كه له‌ژێر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان كار و چالاكییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، كه سه‌رجه‌میان به ئاشكرا و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێش وه‌ختی به‌شداربووانمان بووه و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی ڕاگرتنی رسیڤهرهكانی یونایتد میكس میدیا له چه‌ندین ماڵپه‌ر و لاپه‌ڕه‌كانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بۆته‌وه. لێره‌وه به‌شداربووانی به‌ڕێزمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌واڵانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و دوورن له ڕاستییه‌وه. ئه‌و رسیڤهرانهی ئێستا به شێوه‌ی سیستمى (كۆد) له چوارچێوه‌ی تۆری دیجیتاڵی ته‌له‌فزیۆنی زه‌مینی (DVBT/T2)ی تایبه‌ت به یونایتد میكس میدیا كه له زاخۆوه تا كه‌لار كارده‌كه‌ن، به‌هیچ جۆرێك گۆرانكارییان به‌سه‌ردا نایه‌ت و له‌كار ناخرێن، هه‌روه‌ها له‌ڕووی شێواز و ماوه‌ی كاركردن و نرخی فرۆشتنه‌وه وه‌كوو خۆی ده‌مێنێته‌وه. واتا ئه‌و رسیڤهرانهی تایبه‌تن به یونایتد میكس میدیا و ئێستا له‌بازاره‌كاندا ده‌فرۆشرێن به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاركردن له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی رسیڤهرهكه و فرۆشتنیان به شێوازی پاكێج (ڕسیڤهر + ئه‌نتێن + كیبڵ + یه‌ك ساڵ گه‌ره‌نتی) به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به جێگیركردنی سیستمی كارت بۆ به‌شداری مانگانه و ساڵانه‌ی رسیڤهرهكان و به‌رده‌ست كردنی پاكێجى رسیڤه‌ری جیاواز و به نرخی جیاواز، به هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین كه هیچ گۆرانكارییه‌ك له ئێستادا له ئارادا نییه و ئه‌م بابه‌تانه سه‌رجه‌میان له قۆناغی گفتوگۆ و دیراسه‌ت كردنن به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بگونجێت و له كاتی ته‌واو بوونی ئاماده‌كارییه‌كان سه‌رجه‌میان بۆ رای گشتی و به‌شداربووانمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها داواكارین له هه‌موو لایه‌ك بۆ زانینی هه‌واڵی دروست سه‌باره‌ت به كار و پرۆژه‌كانی یونایتد میكس میدیا سه‌ردانی ماڵپه‌ری فه‌رمی و لاپه‌ره‌ی فه‌رمی كۆمپانیا له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك بكه‌ن.
كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا
9/12/2017