تەلەفزیۆنی سەتەلایت بەناردنی ڤیدیۆ بۆ کارپێکەرێک (UP-Link) کاردەکەن پاشان ئەم کارپێکەرە ژمارەیەکی زۆر کەناڵ ڕێکدەخات و پێکەوەیان دەنێت بە فریکوێنسییەکی دیاریکراو دهیاننێرێتەوە بۆ زەوی. هەرسەتەلایتێک ناوچەیەکی دیاریکراو دەگرێتەوە، کە زۆرجار ڕووبەری زۆر گەورەیە و پێویستی بە کەناڵی زۆرهەیە بۆ پێشكه‌شكردنی زۆرترین ناوهڕۆك به چه‌ند كلتوور و نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز. ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆکاری دروستبوونی کێشەی کلتووری بەهۆی جیاوازی بەها ئایینی و کلتورییەکانەوە کە هاوبەش نەبن لەنێوان وڵاتەکاندا، بەم جۆرە هەندێک جار بابەتێک پەخش دەکەن کە ناوەڕۆکەکەی گونجاونەبێت بۆ منداڵان له كلتوورێكی دیاریكراودا. بەڵام لە پەخشی زه‌مینی (ناوخۆیی) ئەو ناوه‌رۆك و بابەتانەی کە کەناڵەکان پەخشی دەکەن دەبێت ره‌زامه‌ندی ده‌زگا حكومییه‌كانی به‌ده‌ست هێنابێت و دژ نه‌بێت له‌گه‌ڵ یاسا‌و کەلتووری ئەوشوێنە. پەخشی زه‌مینی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، لەبەرئەوەی کە پەخش و کۆنتڕۆڵکردنی سه‌رجه‌م ناوه‌ڕۆكه‌كان ناوخۆییە و هیچ دەستێکی دەرەکی ناتوانێت ئەم جۆرە کەناڵانە دابخات.