له پەخشی زهمینی سیستهمی (DVB-T) یان(DVB-T2) فریكوێنسی (لهرهلهر)ی جۆری (UHF) بەکاردەهێنرێت بۆ پەخش کردن. باندی فریكوێنسی جۆریUHF کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنی بە پێدانی مۆڵەت لەلایەن حکومەتەوە دابەشکراوە بۆ سهر چەند فریکوێنسییەک تاکوو تێکەڵاوی یان بەیەکداچوون دروست نەبێت. لەبەر کەمی ژمارەی فریکوێنسی بەردەست گۆرینی سیستەم لە DVB-T بۆ DVB-T2 کلیلی چارەسەری ئەم کێشەیەیە وە تاکە رێگەیە بۆ پەخشکردنی زۆرترین کەناڵ لەسەر فریکوێنسیە دیاریکراوەکان.